ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی ئه‌ندۆنێزی له ناڕه‌زایه‌تیی به توندبوونه‌وه‌ی یاسای جه‌زایی وڵاته‌كه‌یان به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران كه زووربه‌یان خوێندكار بوون له شاری جاكارتا و سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته، له ئاست به‌كردوه ده‌رهێنانی گڵاڵه‌ی “شه‌ریعه‌تی ئیسلام” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی پۆلیس به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی ناڕازییان گازی فرمیسك ڕێژی هاوێشت. به وته‌ی ناڕازییان، به پێی ڕه‌ش نووسی قه‌زایی ئه‌م گڵاڵهیه، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه به بێ “عه‌قد” ژیان به‌سه‌ر ده‌بن، تا شه‌ش مانگ زیندانیان به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت. جگه له‌مه، گه‌لێك یاسای دیكه كه ئازادی تاكه كه‌سی به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه، بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ری له ئه‌ندۆنێزی.