ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانكاری “ئاجین”، “نه‌وئاوه‌ران”، “ئولهنگ” و شیركه‌تی “دابینكردنی هێزی كار”، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی مسی “سوونگوون” ساڵی ڕابردووش خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی بوون و چه‌ندین جار ده‌ستیان له‌كار كێشابۆوه، به‌ڵام خاوه‌نكار ته‌نیا به‌ڵێنی درۆی پێداون و هێشتا هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كراوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی شه‌ش مانگه قه‌رارداده‌كانیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه و حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی قه‌راردادی پێشوویان په‌رداخت ده‌كرێت.