كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایانگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی هێرشی تالبان بۆ سه‌ر یه‌كێك له پێگه‌كانی پۆلیس له ویلایه‌تی به‌لخ، ١١ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی وته‌بێژی فه‌رمانداریی به‌لخ، گرووپێك له چه‌كدرانی تالبان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س ده‌بو، هێرشیان كرده سه‌ر پێگه‌یه‌كی پۆلیس له ناوچه‌ی “شورت ته‌په”. ناوبراو ئاماژه‌یه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌م هێرهشهوه ١١ پۆلیس كوژراوه. شایانی باسه، هێرشه‌كانی ئه‌م گرووپه له ده‌سپێكی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئه‌م وڵاته زیاتر له ١٧٠ كوژراو و ٣٠٠ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.