ڕۆژی سێشهممه ٩ی ڕهزبهر، به سهدان كهس لە بەغدا پێتهختی عێراق، لە ئاست نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاریی، لە مهیدانی “تەحریر” خۆپیشاندانیان ئهنجام دا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، خۆپیشاندەران داوایان كردووه كه “حکومەت دژ بە گەندەڵی ئیداری و دەستتێوەردانی پارتە سیاسییەکان لە حکومەت” بوەستێتەوە. هاوکات خۆپیشاندەران داوا دەکەن، “گرنگی بە کەرتی تایبەت بدرێت بە جۆرێک هەلی کار ببوژێتەوە و خزمتگوزارییەکان چاک بکرێن”. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردن به خۆپیشاندەران گازى فرمێسکڕێژی به كار هێناوه و بههۆیهوه دەیان کەس لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران برینداربوون. هاوکات لە پاریزگای زیقاریش خۆپیشاندان دەستی پێكردووه و به سەدان كەس لە مهیدانی “ئەلحەبوبی” ئەوشارە كۆبوونەتهوه.