بە پێی ڕاپۆرتێک كه ماڵپه‌ڕی “زەمەن”ی تورکی بڵاویکردووه‌تەوە، لە ساڵی ٢٠١٨، توندووتیژی دژبه ژنان له‌وانه دەستدرێژی سێکسی له وڵاتی توركییه بە ڕێژەی ٣٧ له‌سه‌د بە بەراورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو زیادی کردووە.
بەپێى ڕاپۆرتەکە، زیاد بوونی ئەو رێژەیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نەبوونی بەربەستێکی یاسایی گونجاو. هاوكات جێگری سەرۆکی حیزبی پارتی گەلی کۆماری، ڕایگه‌یاندووه زیاد بوونی ئەم ڕێژەیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێخۆشبوونی دادگا لەو تاوانبارانەی كه دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان و منداڵان. هه‌روه‌ها ڕێکخراوی “هیومان رایتس ووچ” ڕایگه‌یاندووه، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ٤٠٠ ژن بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراون. ڕوونیشی کردووه‌تەوە لە ئێستادا تورکییه دەناڵێنێت بەدەست ڕێژەیەکی بەرزی توندوتیژی لە دژی ژنان و منداڵان، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا یاسا بە شێوەیەکی پێویست ڕێوشوێنی نەگرتووه‌تە بەر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و مامەڵە کردن دژی توندووتیژی وەک تاوان و بابەتێکی گرنگ.