كارمه‌ندانی به‌شی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری ته‌ورێز ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به ڕێژه‌ی ١٠ له‌سه‌د، له حه‌وشه‌ی بینای شاره‌داری ته‌ورێز كۆ بوونه‌وه.
كارمه‌ندانی ناڕازیی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه، له به‌رانبه‌ر هه‌ڵاوسانی ٤٠ له‌سه‌دی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كان به ڕێژه‌ی ١٠ له‌سه‌د، سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره به كرێكاران و كارمه‌ندانی سه‌رجه‌م ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كانه و ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ كرا‌و نییه. جێگای ئاماژه‌یه كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه به به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم له دژی ئه‌و بڕیاره، له به‌رانبه‌ر چوونه‌سه‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.