به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ره‌حیمیان شاری ئه‌ڵوه‌ند سه‌ر به ئوستانی قه‌زوێن، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌نگاوی ئه‌م دواییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ره‌حیمیان، قه‌راردادی ٥ ساڵه‌ی پهرهستارهكان كه هه‌تا ساڵی ١٤٠١ ئێعتباری هه‌یه پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه. له هه‌نگاوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ر به‌دوای تێپه‌ربوونی ٨ مانگ له داخرانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه داوای له په‌ره‌ستاران كردووه كه به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵ كردنی قه‌رارداده‌كانیان، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن، كه ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندان و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.