نوێنه‌رانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی كرێكارانی به‌رقی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌رامبه‌ر دادگای گشتی ئوستانی ئه‌ڵبۆرز له شه‌قامی خامنه‌یی شاری هه‌شتگرد كۆبوونه‌وه.
نوێنه‌رانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی به‌رقی تاران ٢٧ ساڵ لهمهوپێش، هه‌وڵیان بۆ كڕینی زه‌وی له فازی پێنجی هه‌شتگرد كردبوو، له كاتێكدایه كه ته‌عاونی زه‌وییه‌كانی به كڕیاڕانی ڕاده‌ست نه‌كردووه. به وته‌ی ناڕازییان، له ساڵی ڕابردووه‌وه چه‌ندین جار له دادگا سكاڵایان كردووه به‌ڵام هێشتا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌بووه.