بەپێی ڕاپۆرتهكان، سێ بهندكراوی سیاسیی بە ناوەکانی “تاهێر خۆرشیدی، فاروق شاروێرانی و ئەمیر پەیغامی”، خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی کرماندا مانیان له خواردن گرت.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو سێ بهندكراوه سیاسییە، لە بهرامبهر هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانی کرمان و گوشارهێنان بۆ ئەو سێ زیندانییه، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و دەستیان داوەتە مانگرتن. شایانی باسه، بەرپرسی حیفازەتی زیندانی کرمان، هەڕەشەی لێان کردووە کە مووی سەریان وەکوو عیبرەت بۆ زیندانییانی دیکە دەتاشێت. جێگهی ئاماژهیه، ئەو سێ زیندانییە سیاسییە ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٦، لە لایەن دادگای نیزامیی شاری ورمێ، سەرجەم بە ١٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی کرمان مەحکووم کران. دادگای نیزامیی شاری ورمێ، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم تاوانبار کردبوو.