به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی مسكۆ له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌دان كه‌س له به‌شداربووانی خۆپیشاندانی ئه‌م دوایینه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ڕویترز، ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران كه زیاتر له ٢٠ هه‌زار به‌راورد ده‌كرێ، خوازیاری ئازاد كردنی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایینه بوون. ناڕه‌زایه‌تیی شه‌قامه‌كان له دژی ده‌وڵه‌تی “ولادیمیر پوتین” سه‌رۆكی وڵاتی ڕووسییه له مانگی ژوئێیه و به دوای به‌رگیری كاربه‌ده‌ستان له به‌شداری ژماره‌یه‌ك له كه‌سانی ناسراوی ئۆپوزیسیونه‌كان له هه‌ڵبژاردنی شورای شاری مسكۆ ده‌ستی پێكرد. شایانی باسه، چه‌ندین كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان لانیكه‌م به چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به حۆكمی جۆراوجۆر له‌وانه “توندوتیژی دژی هێزه‌كانی پۆلیس” تومه‌تبار كراون.