به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زار كه‌س له ناڕازییان هۆنگ كۆنگی جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی توندوتیژی هێزه‌كانی پۆلیس سه‌باره‌ت به سه‌ركۆتی خۆپیشانده‌ران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی دموكراتیك له‌م شاره و پێداچوونه‌وه‌كان سه‌رباره‌ت به توندوتیژییه‌كانی پۆلیس له سه‌ركۆتی ناڕازییان بوون. به پێی ڕاگه‌یندراوی پۆلیس، له ماوه‌ی ڕۆژانی كۆتای هه‌فته، ١٥٧ ناڕازیی له‌وانه ٦٧ خۆیندكار ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی پۆلیس به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژییان هاوێشت و هه‌روه‌ها له ماشینه‌كانی ئاوپاش، ڕه‌نگ پاش كه‌ڵكیان وه‌رگرت.