كۆمیساریای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاواره‌كان له جیهاندا هیچكات تا ئه‌م ڕاده‌یه مه‌ترسیدار نه‌بووه و به هۆی شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراین، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و نه‌خۆشی كۆڕۆناوه، ژماره‌ی ئاواره‌كانی جیهان سنووری ٩٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به ملیۆنان كه‌س به هۆی شه‌ڕ، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و وشكه‌ساڵی، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان له سه‌رانسه‌ری دونیا ئاواره‌بوون و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبووندایه. له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به شه‌ڕ له وڵاتانی ئه‌فغانستان، بۆڕكینافاسۆ، كۆماری كۆنگۆ، ئیتیۆپی، میانمار و نیجریه كراوه. ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢١دا ڕێژه‌ی ئاواره‌كان بۆ ٩٠ ملیۆن به‌رزبووه‌وه و له چه‌ند مانگی ڕابردووش‌دا به‌هۆی شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراینه‌وه زیاتر له ١٠ ملیۆن كه‌سی دیكه ئاواره بوون و به‌م جۆره ڕێژه‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتووه‌ته ١٠٠ ملیۆن كه‌س. له كۆتایی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و ئاشتی و ئارامی له جیهاندا جێگیر بێت، هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن.