بەڕێوەبەرایەتیى کارەساتە سروشتییەکانى ئهندۆنێزی ڕایگەیاندووه، ژمارەى قوربانییانی بومەلەرزەکەى شارى “مۆلۆکۆ”ى ئەو وڵاتە، بۆ ٣٠ کوژراو و ١٥٦ بریندار بەرزبووەتەوە.
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، زۆربەى ئەو کەسانەى كه بەهۆى بوومهلهرزهكهی ڕۆژی پێنجشەممەى رابردووى لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی ڕووخانى داروپەردووى باڵەخانەکانەوە بووە. بەڕێوەبەرایەتیى کارەساتە سروشتییەکانى ئهندۆنێزی ڕاشیگهیاندووه، نزیکەى ٢٥ هەزار هاووڵاتی ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووە و بومەلەرزەکە زیانى زۆرى بە سەدان خانوو و قوتابخانە و شوێنەکانى دیکەش گەیاندووە. جێگهی ئاماژهیه، ساڵى ڕابردووش بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٧ دههۆمی ڕیشتێر، دوورگەى سولاویسى له ئهندۆنێزی هەژاند، کە بەهۆیەوە دوو هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزارانى دیکەش ئاوارەبوون و تا ئێستاش نزیکەى شەش هەزار کەس لەژێر خێوهتدا دهژین.