پۆلیسی چین ڕایگەیاندووه، ئێوارەى ڕۆژی شەممە، لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ، ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٦ کەسی دیكهش بریندار بوون .
پۆلیسی شاری “چینگ” لە پارێزگای جیانگسو ئەوەشی ڕوونکردەوە، پاسێك بەرەو باکووری چین گەشتی کردووە و بههۆی لادانی له جاده، دیواری جیاکەرەوەی نێوان دوو باندهكهی شکاندووە وخۆی کێشاوە بە لۆرییەکدا کە بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕۆشت و بههۆیهوه سێ سەرنشینى لۆدێرهكهش گیانیان لەدەستداوە.پۆلیسی ناوچەکە ڕاشیگەیاند، لەم ڕووداوەدا ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٦ کەسی تر بریندار بوون كه لە ناویاندا نۆ کەس دۆخی تهندرووستیان ناجێگیر ڕاگهیهندراوه. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ” شین هۆوا” پاسەکە ٦٩ سەرنشینی هەڵگرتووە و ڕووداوەکەش بووهتە هۆی تەقینی لاستیكی پاسەکە.