كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ڕه‌شت ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٢ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه دوو مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌مشاره‌وه په‌رداخت نه‌كراوه و ڕاشیانگه‌یاندووه كه له ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین كردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانمان نه‌بوون.