به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو كرێكار له ناوچه‌ی كه‌لاته‌رزان و كاشمه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، بوونه قوربانی.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه كرێكارێكی بیناسازیی دانیشتووی ئاوایی كهرگینه له ناوچه‌ی كه‌لاته‌رزان به ناوی “ئه‌یووب ئه‌مینی” ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن كه به مه‌به‌ستی كار ڕووی له جه‌زیره‌ی كیش كردبوو، یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تووشی به‌رق گرتوویی ببوو و تا دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هیچ زانیارییه‌ك له‌ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو. شایانی باسه، ته‌رمی ناوبراو دوای یه‌ك حه‌فته دۆزراوه‌ته‌وه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئاوایی كهرگینه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارێكی مه‌عده‌ن به‌ناوی “مه‌جید كاریزنویی” ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له مه‌عده‌نی “سنجدهك” له به‌خشداری كوهسۆرخ له شارستانی كاشمه‌ر، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه. گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران و بریندابوون و هه‌روه‌ها سه‌ده‌مه دیتنیان بووه‌ته ڕواڵه‌تێكی ناحه‌زی قازانج په‌ره‌ستی ساحب كار و هه‌روه‌ها سیاسه‌تێكی دژه ئینسانی كۆماری ئیسلامیی.