ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ناڕازیان له “هۆنگ كۆنگ بۆ جارێكی دیكه هاتنه شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه ده‌وڵه‌تی ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆرێك له‌م خۆپیشاندانه‌دا، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جلی ڕه‌شیان له‌به‌ركردبوو و ڕۆخساریان داپۆشیبوو. شایانی باسه پۆلیسی هۆنگ كۆنگ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنیان گازی فرمێسك ڕێژی به كار هێناوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، خۆپیشاندانی هۆنگ كۆنگ له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاوانباران بۆ وڵاتی چین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.