کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژرانی ٥٠ كه‌س به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری له‌ نیجریه‌

کشته شدن 50 نفر طی حمله مسلحانه در نیجریه

ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک چەکدار بە مۆتۆڕسیكلته‌وه‌ هێرشیان کردە سەر سێ گوند لە باکوری ڕۆژئاوای ویلایەتیزامفەریلە باکوری نیجریه‌ و  بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکەی دیکەش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە یەکێک لە گوندەکان ٣٢ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. له‌م پێوه‌نده‌دائامینو سولەیمانبه‌رپرسێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ میدیاكانی ڕاگەیاندووه‌: ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان كردبوو له‌گه‌ڵ دوو پاسەوانی ئه‌و ناوه‌نده‌ درمانیه‌ ده‌كوژرێن و ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسیش سوتاوه‌. ئەوەش ئاشکرا بووە کە بە هاتنی هێزە ئەمنیەکان بۆ ناوچه‌کە چەکدارەکان  ئەو دەغڵ و دانەی کە دەستیان بەسەرداگرتبوو بەجییان هێشتووه‌ و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون.