کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوان بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گوڕانكارییه‌كانی ئاو و هه‌وایی

راهپیمایی مدافعان مبارزه با تغییرات

سه‌دان كه‌س له‌ ناڕازییان به‌ گوڕانكارییه‌كانی ئاو و هه‌وایی، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر جارێكی دیكه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ له‌ نیوزیله‌ند ده‌ستیپێكرد، له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاته‌كان له‌وانه‌، هۆله‌ند، سوئێد، مه‌راكش، ئیتالیا، ئاڵمان، فه‌نلاند، هێند و ئێسراییل به‌ڕێوه‌چوو. پێشتر زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گوڕانكارییه‌كانی ئاو و هه‌وایی له‌ به‌رامبه‌ر پارلمانی نیوزیله‌ند كۆبوونه‌ته‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپیشاندانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئیتالیا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌ك مێلیون خوێندكار له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ شاری “لاهێ” وڵاتی هۆله‌ند به‌ره‌و ده‌فته‌ری نۆخۆست وه‌زیری ڕێپێوانیان كرد. هاوكات له‌ وڵاتی ئاڵمان، له‌ ٦٥ شار ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌ بانگ كردنی “گرتا تونبرگ” چالاكی ژینگه‌ پارێزی سوئێدی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.