به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی هه‌ینی ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران كه‌س له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی له حكومه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی چه‌ندین شار و ناوچه‌ی میسر و خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشاندان لە دژی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە كه لە چەندین شار و ناوچەی میسر بەڕێوەچوو و خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی سیسی بوون. هه‌زاران كه‌س له ناڕازییانی سیاسه‌ته‌كانی ئابووری “عه‌بدولفه‌تاح سیسی” سه‌رۆك كۆماری میسر، له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری، بێكاری و جیایی زۆرتری چینایه‌تی و به‌كارهێنانی زۆر له كێشه سیاسییه‌كان، جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئه‌م وڵاته و خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی دژه شوڕش به مه‌به‌ستی بڵاوه‌كردنی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناڕازییان گازی فرمیسك ڕێژییان هاوێشت.