ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پۆلیسی هائیتی به‌ره‌وڕووی خۆپیشانده‌رانێك كه له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، گازی فرمێسك ڕێژی به‌كارهێنا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نه‌یاران له “پۆرتۆ پێرنێس” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له ناوچه‌ی “كارائیب” له‌گه‌ڵ پۆلیس تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتوون. شایانی باسه له جه‌ره‌یانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوون و ئاڵۆزیه‌دا ٤ كه‌س له ناڕازیان گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه‌مبوونی ئاستی سووته‌مه‌نی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمهتهكان و گه‌نده‌ڵیی به‌ربڵاوی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته هۆی وهڕێكهوتنی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تی له هائیتی كه یه‌كێكه له هه‌ژارترین وڵاته‌كانی ئامریكای لاتین.