به پێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی “تایمز”، شیركه‌تی “گازپڕۆم”ی ڕووسیه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه به هۆی دووریكردنی له‌هستان و بۆڵغارستان له په‌رداختی پاره‌ی گازی ئه‌و شیركه‌ته به “ڕۆبل”ی ڕووسیه، هه‌نارده كرنی گازی بۆ ئه‌و دوو وڵاته ڕاگرتووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌تی مۆسكۆ شه‌وی ڕابردوو هۆشداری دابووه ده‌وڵه‌تانی له‌هستان و بۆڵغارستان كه له ئه‌مڕۆوه هیچ گازێك له لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته‌وه به‌ره‌وه ئه‌و دوو وڵاته ناڕوات. به وته‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی له‌هستان و بۆڵغارستان، ڕووسیه گازی وه‌كوو ئامرازێك بۆ گوشار خستنه سه‌ر وڵاتانی ئۆرووپایی به‌كار دێنێت.