پولیسی نیجریه ڕۆژی هه‌ینی زیاتر له ٣٠٠ كه‌س كه زۆربه‌یان منداڵ بوون، له بینایه‌ك له شاری “كادونا” له باكووری نیجریه له ده‌ست و پێ زه‌نجیر كرا‌و دوزیوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی وته‌بێژی پولیس، ئه‌م بینایه مه‌دره‌سه‌یه‌كی ئیسلامییه و زۆربه‌ی منداله به‌ندكراوه‌كان كه كۆڕانی ٥ تا ١٠ ساڵ ته‌مه‌ن بوون، ده‌ست و پێ زه‌نجیر كرا‌و بوون. میدیاكانی ناوخۆی نیجریه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م منداڵانه ئه‌شكه‌نجه دراون و به برسییه‌تی هێشتوویانه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئازاری جینسی دراون.