به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٣ كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیا له شاری تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له بینایه‌كی پێترۆشیمی غه‌دیر، دوو كرێكار تووشی سووتان هاتن و ده‌ستبه‌جێ به‌هۆی قووڵی برینه‌كانیانه‌وه گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌كاتی كار له نهۆمی چواره‌می بینایه‌كه‌وه به‌ربووه‌وه و به سه‌ختی برینداربوون.