به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، مۆعه‌لیمانی ئۆردۆنی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به وڵام نه‌درانه‌وه به خواسته‌كانیان له مانگرتندان.
مۆعهلیمان به كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان سه‌باره‌ت چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌سه‌دی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. یه‌كێك له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای مۆعهلیمان به هۆی مانگرتنی به‌ربڵاوی مۆعهلیمان له سه‌رتاسه‌ری ئۆردۆن بۆ دادگا بانگهێشت كرا. شایانی باسه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئاشتییانه به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس له گازی فرمیسك ڕێژ بۆ بڵاوه پێ كردنی ناڕازییانی به‌كار هێنا.