به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر دوو بوومه‌له‌رزه به گوڕی ٥.٧ و ٦.٥ پله‌ی رێخته‌ر شاری ئێستانبوڵ و ئه‌ندونزی له‌رزاند.
بوومه‌له‌رزه‌یەک بە گوڕی ٥.٩ پلەی رێخته‌ر لە ئێستانبوڵ روویدا و لە پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ریشی هه‌ستی پێكراوه. ناوەندی توێژینەوەکانی بواری بومەلەرزەزانی رایگەیاند، بومەلەرزەکە بە دووری ٧٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری ئێستانبوڵ لە ئاوەکانی مەرمەرە روویداوە. ئه‌مه سێهه‌مین جار له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌و بووه كه له‌مشاره ڕوویداوه. هاوكات بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦.٥ پله‌ی رێخته‌ر، دورگه‌ی “سه‌رام” و شاری “ملوك” له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ندونزی هه‌ژاند و تا ئێستا ٢٠ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.