ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پتروشیمی فارابی له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به خواسته‌كانیان بۆ چوارمین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی پێرۆشیمی فاڕابی كه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه، به كۆبوونه‌وه له‌ناو بینای ئه‌م شیركه‌ته، خوازیاری دانی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان نه‌گه‌ن و گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان به كرده‌وه ده‌رنه‌یه‌ت، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن