كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێترۆشیمی فاڕابی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی پێرۆشیمی فاڕابی كه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه، به كۆبوونه‌وه له‌ناو بینای ئه‌م شیركه‌ته، خوازیاری دانی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان نه‌گه‌ن و گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان به كرده‌وه ده‌رنه‌یه‌ت، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.