به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “سی ئێن ئێن”ی ئه‌مریكا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌لجه‌زایه‌ر، ٨ منداڵ له‌ناو ئاگردا سووتاون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی “ئۆم به‌شیر بن ناسر” له پارێزگای ئه‌لوادی ڕوویداوه و سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕایانگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی سووتانی ئه‌و منداڵانه به ڕاده‌یه‌ك بووه كه نه‌توانراوه بناسرێنه‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كه كاتژمێر ٣ و ٥٢ ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌بیانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕوویدا، ١١ منداڵ، ٣٧ ژن و ٢٨ كارمه‌ندی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ش له مردن ڕزگاریان بووه.