سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێنراو بە پاسێکی گواستنەوەی پۆلیس لە شارۆچکەی یورەغیر لە سنووری پارێزگای “ئەدەنە”ی توركییه، ژماره‌یه‌ك برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، محەممەد دەمیرتاش، پارێزگاری ئەدەنە له‌مباره‌وه رایگەیاند، لەکاتی گواستنەوەی ژمارەیەک پۆلیس بۆمبێک بە پاسەکەدا تەقیوەتەوه و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا بە دڵنیایی ژمارەی قوربانیان رانەگەیێندراوە و ژمارەیەک بریندار رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەدەنە کراون.