کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ دوورگه‌ی “كورس”ی فه‌ڕانسه‌

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ دوورگه‌ی كورسی فه‌ڕانسه‌

پاش گیان له‌ ده‌ستدانی به‌ندكراوێك به‌ ناوی “ئیوان كۆلۆنا” كه‌سایه‌تییه‌كی جۆداییخوازی میللی گه‌را له‌زیندان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ خۆپێشانده‌ران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی “ئاژاكسیۆ“  و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.

دوورگه‌ی “كورس” یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین دوورگه‌كانی سه‌ر به‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ و چواره‌مین دوورگه‌ی گه‌وره‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕانسه‌ دژایه‌تییان هه‌یه‌ و  داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ فه‌ڕانسه‌ ده‌كه‌ن. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوورگه‌ی “كورس” شوێنی له‌ دایكبوونی “ناپلئۆن بناپارت“ته‌.