به پێی هه‌واڵێك كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه باوكی “ئاریانا سه‌لیمی” به ناوی “ئارمان سه‌لیمی” كه دوێنێ ئازاد كرابوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “ئاره‌ش فیداكار” یه‌كێكی دیكه له به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ش دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١ی مانگی خاكه‌لێوه به هۆی به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له مه‌راسیمی نه‌ورۆزی له پاركی منداڵانی ئاویه‌ری شاری سنه، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون كه ناوی ١٥ كه‌سیان ئاشكرا كراوه كه بریتین له : “ئازاد مه‌حموودیان“، “به‌توول ئه‌عزه‌می“، “ئومید حسێنی“، “سوهراب جه‌لالی“، “فواد عه‌نایه‌تی“، “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی“، “سه‌هه‌ند به‌رزه‌نجی“، “كه‌یوان مه‌حموودی“، “ئاره‌ش شه‌كیبا“، “خالید حسێنی“، “جه‌مشید فه‌ری“، “فه‌ردین په‌یمانكار“، “كه‌یهان كاكهخانی“، “ئارمان سه‌لیمی” و “ئاره‌ش فیداكار“.