كۆمیساریای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: به هۆی هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین تا ئه‌م كاته لانیكه‌م ٢٥١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قۆربانی كه له نێویاندا ١٨٣ منداڵ بوونیان هه‌یه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له كۆی گشتی ئه‌و ٢٥١٠ كه‌سه ٩٥٣ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ١٥٥٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون، هه‌روه‌ها له نێو قۆربانیاندا ١٨٣ منداڵ بوونیان هه‌یه كه ٧٨ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و ١٠٥ منداڵی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. به وته‌ی “ئا‌نتۆنیۆ گوترش“، ئه‌و ئامارانه په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه كه ناویان تۆمار كراوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش هه‌ن كه ناویان له هیچ كوێ تۆمار نه‌كراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ته‌نیا له هێرشی مووشه‌كی و بۆردوومانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئۆكراین له لایه‌ن ڕووسیه‌وه ٥٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
