“کامران ئاسا” برای “کیانووش ئاسا” یەکێک لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئابانی ٨٨، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەدوای پیرۆزبایی کردنی جهژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازە ڕایگەیاند، ١٣ ساڵە براکەم کوژراوە و لەم ماوەیەدا هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی وەڵامدەری خوێنی بە ناحەق ڕژاوەکەی براکەی من نەبووە و جگە لە درۆ و تۆمەت هیچمان لێیان نەبیستووە.
ناوبراو لەو گرتە ڤیدیۆییەدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتوە کە ڕۆژێک تۆڵەی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی براکەی دەکاتەوە و هەرگیز کۆماری ئیسلامی و بکوژی براکەی خۆش نابێت و لە بیری ناکات. جێگای ئاماژەیە “کیانوش ئاسا”، خوێندکاری شیمی زانکۆی زانست و پیشەی تاران و خەڵکی شاری کرماشان بوو کە لە خۆپیشاندانی ساڵی ٨٨ و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.