کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

گیان له‌ ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری ورمێ

گیان له‌ ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری ورمێ 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كرێكارێكی خه‌ڵكی ورمێ به‌ ناوی “لزگین ته‌تموویی” به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، “لزگین ته‌تموویی” خه‌ڵكی گوندی “بادكی” سه‌ر به‌ شاری ورمێیه‌ كه‌ به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ بینایه‌كی پێنج نهۆمی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌ شاره‌كی “ڕۆیا“ی سه‌ر به‌ شاری ورمێ له‌ بینایه‌كی نێوه‌كاره‌ كاری ده‌كرد و به‌ هۆی ڕووداوی كاره‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.