سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له عێڕاق ڕایانگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هێرشه له ده‌ورووبه‌ری پادگانی “ئهلمهرسهنات”ی سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگای “ئه‌نبار” ئه‌نجام دراوه و هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه خه‌ساری گیانی و ماڵیی هێرشه‌كه نه‌خراوه‌ته ڕوو. شایانی باسه، زیاتر له دوو مانگه كه پێگه و ئه‌نباره‌كانی چه‌ك و چۆڵی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن فڕۆكه نه‌ناسراوه‌كان ده‌كرێته ئامانج. له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئیدعایان كردووه كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه.