سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئۆتۆمبێلسازی برووجرد له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی یه‌كساڵ حه‌قده‌ستی دواخرو، له ناوه‌ندی ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له‌و كارخانه‌یه ماوه‌ی ٨ مانگه به هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ران ئه‌و شیركه‌ته ڕاگیراوه. مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵیش هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت سه‌ردانی ئۆستانی لۆڕستانی كرد و له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ ئه‌و ناوه‌نده، كرێكاران ڕێگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و كارخانهیانه داخست تاكوو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی وه‌زیری سه‌نعه‌ت،مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت نیشان بده‌ن. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جی كردنی داواكارییه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه.