كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تیی شاره‌داری ته‌ورێز رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی ره‌شه‌ممه به خواستی گۆڕینی باروودۆخی قه‌راردادی خۆیان؛ ده‌سیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
كرێكارانی شیركه‌تیی شاره‌داری ته‌ورێز به‌هۆی باروودۆخی قه‌رارداده‌كانی په‌یمانكاری؛ به‌رده‌وام نیگه‌رانی له‌سه‌كار لابردنن. ئه‌وان رایانگه‌یاندووه كه قه‌رارداده كاتییه‌كان ئه‌منییه‌تی شوغڵییان ته‌ئمین ناكات. ئه‌م كرێكارانه له لایه‌ن په‌یمانكارانی واسه‌ته‌یی شاره‌داری؛ خه‌ریكی كاری پاكبانین. خواستی سه‌ره‌كی ئه‌وان گۆڕینی قه‌رارداده‌كانی په‌یمانكاری به قه‌راردادی راسته‌وخۆ و زه‌مانه‌تی ئه‌منییه‌تی شوغڵین.