به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌ر نیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆڵبه‌رێك به ناوی ئه‌بووبه‌كر مۆرادی” خه‌ڵكی گوندی “میرئاوا”ی سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی، به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه “ئه‌بووبه‌كر مۆرادی” پاش ڕووداوه‌كه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌نده‌مین كۆڵبه‌ر به هۆی ڕووداوی نه‌خوازراوه‌وه بریندار بوون. نه‌بوونی هه‌لی كار و ڕێژه‌ی به‌رینی بێكاری هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووكردنی لاوانی كوردستانه به پیشه‌ی كۆڵبه‌ری و ساڵانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی سرووشتی ده‌بنه قۆربانی.