كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جار مانیان گرت و شۆفێرانی ئیجاره‌یی ئه‌و شیركه‌ته‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: كرێكارانی په‌یمانی خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستبه‌جێی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕه‌سمی كارمه‌ندان و كرێكارانی په‌یمانین. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتر ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندبوو: به بێ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه باروودۆخی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی و پاڵاوگه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ناییه‌ت.