به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ژنا نوپیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌شاری بۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار ده‌ستیپێكرد. پاشان بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو ژنان وپیاوانی گیانبه‌ختكردوو به‌تایبه‌ت ژنانی قوربانیی قه‌تڵی نامووسی و كه‌لتووری كۆنه‌په‌رستی و پیاوسالاری ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی ڕاگه‌یه‌ندرا. له درێژه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به مێژووی ٨ی مارس قسه و باسێكیان پێشكه‌شكرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه دوای چه‌ند كاتژمێر، له‌ناو شادی وخۆشیی به‌شداربوواندا وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی گوڵ وشیرینی كۆتایی پێهات. شایانی باسه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ش ڕێوڕه‌سمێكی دیكه هه‌ر به‌مبۆنه‌وه له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كانی بۆكان به‌ڕێوه‌چووبوو.