کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

دیاری کردنی بودجەی تایبەت بۆ لە ناوبردنی کولتووری نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان له‌ ئێران

دیاری کردنی بودجەی تایبەت بۆ لە ناوبردنی کولتووری نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو “شیوا قاسمی‌پوور” نوێنەری مەجلیسی رژیم بۆشاری مەریوان، بەمەبەستی له‌ناوبردنیکولتووری نەتەوە بندەستەکانی ئێران،پێشنیاری پەسەند کردنی بودجەی تایبەتی بۆ پەرە پێدانی کار و چالاکیەکانی ئیدارەی “تەبلیغاتی ئیسلامی” ڕژیم لە شاری مەریوان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لەڕێگەی سێ برای خۆی بە هەموو شێوەیەک نفووزی کردۆتە نا دامودەزگا ئیدارییەکانی شاری مەریوان و سنووریباشماخ و بەو شێوەیە مافیایەکی بەهێزیئابووریان پێک هێناوە لە لایەکی دیکەوە لە ڕووی سیاسیەوە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی سڕینەوەی کولتووری خەڵکی ئەو ناوچەیە و نزیک بوونەوەیان بە ڕژیم ئەدات.