به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری بانه، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و مه‌راسیمه سه‌ره‌تا به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی پاڵپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان كورته باسێكی له‌سه‌ر مێژووی ٨ی مارس پێكه‌ش به میوانان كرد و ئاماژه‌ی به‌و زرڵم و زۆره‌ی كه به‌سه‌ر ژناندا هاتووه كرد. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وی ئاماری خۆكوژی له نێو ژنان و قه‌تڵی نامووسیش قسه و باسی كرد. له درێژه‌ی مه‌راسێمه‌كه یه‌كێك له به‌شداربووان باسێكی له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وه‌كوو هۆكاری سه‌ره‌كی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به قسه و باسی ئازاد درێژه‌ی پێدرا و له نێو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.