جمووجۆڵی خه‌باتكارانه‌ی خانه‌نشینكراوان به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه. ناڕازیانی پێ‌داگر و كۆڵنه‌ده‌ر له‌سه‌ر داوای ٣١ ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خانه‌نشینكراوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له سه‌رمای زستان و له باروودۆخی كۆرۆنایی مه‌ترسیداردا، له ١٥ شاری ئێران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌وان كه له لایه‌ن ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی وه‌ك سه‌ندیكای شیركه‌تی واحیده‌وه پشتیوانی‌یان لێكرابوو، له تاران له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و له باقیی شاره‌كان له به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئیمینی ئیجتماعی كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ناڕازییان چه‌ندین درووشمیان دژبه وه‌زعی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وڵات وته‌وه كه بریتی بوون له: “زوڵم و سته‌م به‌سه، سفره‌كانمان به‌تاڵن”، “به‌ندكراوی سیاسی ده‌بێت ئازاد بكرێت” و “ڕه‌ئیسیی درۆزن، حاسڵی به‌ڵێنه‌كانت كوان”. ئه‌م ڕێكخراوانه بۆ جارێكی دیكه هه‌ڵوێست و داخوازیی خانهنشینكراوانیان له‌ڕێگه‌ی بڕیارنامهیهكهوه به ئاگاداریی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار و خه‌ڵك گه‌یاند. ئه‌وان تهئیكیدیان كرد كه بههرهكێشان و تاڵانكهران له بهرێكن و كرێكاران، مامۆستایان، خانه‌نشینكراوان و باقیی ژنان و پیاوانی زه‌حمه‌تكێش له به‌رێكی دیكه. ئه‌وان نووسییان:
“هێزی یه‌كگرتووی كرێكاران، مامۆستایان، خانه‌نشینكراوان و باقیی زه‌حمه‌تكێشان، پۆتانسییهلێكی به‌هێزه كه تووڕه‌یی و نه‌فره‌ت و بێزاری له باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ئێستای له ناخی خۆی دایه و هیچ هێزێك له به‌رامبه‌ریدا خۆناگرێت.” نوێنه‌رانی ئه‌م ٣١ ڕێكخراوه به پشت به‌ستن به‌م هێزه، خواسته گرینگ و لانیكهمهكانی خۆیان له ده مادده‌دا دووپات كرده‌وه كه بریتین له:
دیاریكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هه‌زینه‌ی واقعیی ژیان كه له‌گه‌ڵ تێچووی سه‌به‌دی بژێوی بنه‌ماڵه گونجاو بێت و زیادكردنی به‌پێی ئاستی تهوهرۆمی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگا، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانیی كارامه و به‌خۆڕایی به‌پێی مادده‌ی ٥٤ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی (یاسای ئیلزام) و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بازاڕی بیمه‌ی ته‌كمیلی. مووچه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌وانه به‌جێماوان و لهكاركهوتووان نابێت كه‌متر له لانیكهمی حه‌قده‌ستی پێشنیاركراوی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی كرێكاران و خانه‌نشینكراون بێت. دانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت، واته ٤٠٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن به سندووقی ته‌ئمینی ئیجتماعی. كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت له سندووقێك كه ده‌وڵه‌تی نییه و هه‌موو داراییه‌كانی هی خانه‌نشینكراوانه. به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی كامڵی هاوسانسازی مووچه‌ی خانه‌نشینكراوان، بهحسیاب هێنانی پێشینه‌ی ئیرفاقیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌وانه پێشینه‌ی ئیستحقاقی له هاوسه‌نگكردنی مووچه‌ی ساڵی ٩٩ی خانه‌نشینكراوان و دانی به‌شی دواخراوی. به‌ڕێوه‌به‌ری و چاوه‌دێری به‌سه‌ر سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو و سه‌ربه‌خۆی خانه‌نشینكراوان. دانی یه‌كسانی جێژنانه‌ی كرێكاری له‌وانه هێزی له‌سه‌ركار و خانه‌نشینكراو تا ئاستی دوو مانگ مووچه. ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو چالاكان به‌تایبه‌ت ئیسماعیل گرامی.
خه‌باتی خانه‌نشینكراوان شه‌ڕێكی چینایه‌تییه. هێزی كاری ئه‌وان بۆ ماوه‌ی سی ساڵه له‌ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه و له‌ژێر دیكتاتۆریی هاری كۆماری ئیسلامی‌دا بووه‌ته سه‌روه‌تی نجوومی و خراوه‌ته ناو حیسابی بانكیی خاوه‌نانی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی. چه‌وسێنه‌ران و سه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كابینه‌كان ته‌نیا به به‌هره‌كێشی و دزیی نهێنی له خانه‌نشینكراوان ڕازی نه‌بوون. ئه‌وان به دزیی ئاشكرا له سندووقه‌كانی خانه‌نشینكراوان و ئیختلاس، درێژه‌یان به تاڵانكارییهكانیان داوه. به‌شێكی به‌رچاو له داهاتی بۆنگاكانی سه‌ربه خانه‌نشینكراوان به شێوه‌ی دزی و ئیختلاس و ته‌رخانكردنیان بۆ مووچه نجوومییه‌كان، چووه‌ته ناو گیرفانی گه‌نده‌ڵان و به‌رپرسانی خاوه‌ن زۆر و زێڕه‌وه.
دزی و ئیختلاسی ١٦ هه‌زار ملیارد تمه‌نی (زیاتر له یه‌ك ملیارد دۆلار) له بانكی سه‌رمایه كه زۆرترین سه‌رمایه‌ی له سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی سندووقی خانه‌نشینیی فه‌رهه‌نگییانه‌وه بوو و هه‌روه‌ها به‌ره‌و نابوودی بردنی سندووقی خانه‌نشینیی فوولاد و باقیی سندووقه‌كان، نموونه‌ی به‌رچاوی تاڵانكردنی سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی خانه‌نشینكراوانه. دیارترین به‌شی وه‌ها سێناریۆیه‌كی دڵته‌زێن و تاڵانكاریی دارایی خانه‌نشینكراوان، هه‌ڕاج كردنی ناوه‌ندی ئابووری و ماڵیی گه‌وره‌ی شیركه‌تی سه‌رمایه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی (شستا)یه. شستا(شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاریی ته‌ئمینی ئیجتماعی) گرووپێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی – ماڵی – بازرگانییه كه له سه‌دان ناوه‌ندی پیشه‌سازی له بواره‌كانی نه‌وت، پێترۆشیمی، ده‌رمانسازی، به‌رق، سیمان، زانیاری و موخابرات، مه‌عده‌ن، گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، ماڵی، ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان و چه‌ند به‌شێكی دیكه پێكهاتووه. سپاردنی چه‌ندین كۆمپانی و ناوه‌ندی ئابووری و دامه‌زراوه‌ی ماڵیی به‌هێزی شستا له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سه‌رۆكایه‌تیی قازی مۆرته‌زه‌وی به بابه‌كی زه‌نجانی، له كه‌س شاراوه نییه.
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشینكراوان به‌شێك له خه‌باتی كرێكاران، له‌وانه مامۆستایان و ناڕه‌زایه‌تیی ژنان، لاوان و هه‌موو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشه. خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی ئه‌م هاووڵاتییانه به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموون و زانست له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، له ڕووی وشیاریی چینایه‌تی و گرتنه‌به‌ری تاكتیكی گونجاو و تا ئاستێك له بواری ڕێكخستندا گه‌شه‌ی به‌چاوی به‌خۆوه بینیوه. هه‌ربۆیه له‌پێناو خه‌بات دژبه هه‌ژاری، زۆربێژی، بایه‌خدان به ڕۆڵی چالاكان له پڕۆسه‌ی خه‌بات و هه‌وڵ بۆ پاراستنیان له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆر و چهوسنێهری كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگری گه‌لێك ده‌رس و ئه‌زموونه بۆ چالاكان. باقیی توێژه هه‌ژاره‌كانیش ده‌توانن له خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی خانه‌نشینكراوان، كه به‌شێكی گرینگ و شه‌ریفی هاووڵاتییانی ئێرانن، كۆمه‌ڵێك ده‌رسی گرینگ‌یان لێ وه‌ربگرن. یه‌كێك له‌و ده‌رسانه، گرینگیی هه‌بوونی ڕێكخراو و ڕێبه‌ریی قه‌بووڵكراوه له خه‌باتدا. خانه‌نشینكراوان تا ئاستێكی به‌رچاو ڕێكخراون. ئه‌م ڕێكخراوانه هه‌ڵبه‌ت ده‌توانن به‌ره‌و یه‌كگرتوویی زیاتریش هه‌نگاو هه‌ڵگرن. ئه‌وان خاوه‌نی ڕێبه‌رانی به‌ئه‌زموونن كه ده‌زانن هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی خه‌باتكارانه‌ی ئێستا ده‌بێته به‌رهه‌می هاوپشتیی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقیی بزووتنه‌وه ڕادیكاڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئه‌م ڕێبه‌رانه له‌وه ئاگادارن كه ئه‌و داخوازییه به‌رده‌ستانه‌ی كه له‌ئێستادا گه‌ڵاڵه‌یان كردوون، دەبێت زەمینە خۆش بكه‌ن بۆ ڕزگاریی کۆتای‌یان و دروستکردنی کۆمەڵگایەک کە لەلایەن شۆراكانی خودی خەڵکەوە بەڕێوەدەبرێت.