به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه هێز و سیسته‌می به‌رگری بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئێمارات ده‌نێرێت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا به‌دوای هێرش بۆسه‌ر گه‌وره‌ترین دامه‌زاوه‌ی نه‌وتیی عه‌ره‌بستان ئه‌نجام دراوه و سه‌باره‌ت به ژماره ئه‌و هێزانه‌ی كه قه‌راره ڕه‌وانه‌ی عه‌ره‌بستان بكرێت، هه‌تا ئێستا بڕیاری نیهایی نه‌دراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی سێپتا‌مبر له دوو هێرشی جیاوازدا، پاڵاوگه‌ی “به‌قیق” و دواتر مه‌یدانی نه‌وتی “خه‌ریس” هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ریان. كاربه‌ده‌ستانی عههرهبستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به ئاشكراكردنی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له شوێنی هێرشه‌كه ئیدعایان كردووه كه چه‌ك و چۆڵی به‌كار هاتوو له‌م هێرشانه‌دا، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌رهه‌م هاتوون. هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ناردنی هێز، ئه‌مرێكا پڕۆسه‌ی ڕاده‌ست كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ عه‌ره‌بستان و ئێمارات خێراتر ده‌كاته‌وه تا توانای دیفاعی ئه‌م وڵاتانه به‌رز بێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، میدیاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه ده‌وڵه‌تیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه له دانیشتنی شورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چووه، كاربه‌ده‌ستانی نیزامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بژارده‌ی نیزامیی جۆراوجۆر له‌وانه لیستێكیان له ئامانجه‌كانی ناو خاكی ئێران بۆ هێرشی ئاسمانی داوه‌ته سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته.