ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزە ئەمنییەکانی توركییه ٣٩٤ کۆچبەریان لە سێ پارێزگای توركییه کە لەهەوڵدابوون رووبکەنە یونان دەستگیرکردووه.
میدیاکانى توركییه بڵاویانکردووه‌ته‌وه، ٢٤٥ كه‌سیان هەڵگری كه رەگەزنامەی “پاکستانی، ئەفغانستانی و بەنگلادێش”ی بوون لە گوندی ئورهانییە لەسەر سنووری یونان لە پارێزگای ئەدیرنەی توركییه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوکات وەزارەتی بەرگریی توركییه لە لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی گاردی ساحلی ئه‌م وڵاته لە پارێزگای ئیزمیر، ٣٠ کۆچبەریان لە لێوارئاوه‌کانی چەشمە لە دەریای ئیجە و ١١٩ کۆچبەریان لە لێوارئاوه‌کانی ئیواجیک لە پارێزگای چاناککا دەستگیرکردووە.