کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ كه‌ربه‌لای عێراق

ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ كه‌ربه‌لای

ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ كه‌ربه‌لای

بەهۆى تەقینەوەی بۆمبێکى چێنراوەوە لە خاڵێكی پشكنین له‌ نێوان “بەغدا ـــ كەربەلا”، ١٢ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەى زانیاریی هێزە ئەمنییەکانى عێراق، بۆمبە چێنراوەکە لە ناو پاسێکى نەفەر هەڵگردا تەقیوەتەوە. شایانی باسه‌، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ لایەنێک بەرپرسایه‌تى ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.