به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هێپكۆ به مه‌به‌ستی داواكاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و ئازاد كردنی هاوكاره‌كانیان هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌م كرێكارانه سه‌ره‌ڕای حزوری به‌ربڵاوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و مێلیتاریزه كردنی شاره‌كه، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر زیندانی ئه‌راك و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و به وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری ئازاد كردنی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هێپكۆ بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی هێپكۆ به‌دوای سه‌پاردنی ئه‌م كارخانه‌یه به به‌شی خسووسی، چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مالكیه‌تی به به‌شی ده‌وڵه‌تی بوون.