لهدرێژهی دهستبهسهر كردنی كۆچبهران و له ماوهی ڕۆژانی رابردوودا، لە ناوچە سنوورییەكانی توركییه ژمارەیەكی زۆر له کۆچبەران دەستگیركراون.
رۆژ عەزیز نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری کۆچبەرانی عێراقی لە تورکییه راگەیاندووه: هەڵمەتێكی دەستگیركردنی کۆچبەران لە توركییه دەستی پێكردووە و لە ماوهی رۆژانی رابردووشدا ژمارەیەكی زۆی کۆچبەران لە سنوورەكانی ئەو وڵاتە دەستگیركراون. وتیشی، ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی “عەلی ئاغا و چەشمه”ی سەر بە شاری ئیزمیر ١٦٠ کۆچبەر دەستگیركراون و ڕۆژی سێشهممهش لە ناوچەی “سەفەر حیسار”ی سەر بە شاری ئیزمیر ٩٢ کۆچبەر و لە شاری “ئایدین”یش ٣٥ کۆچبەر و لە شاری “دیدیم” ٦١ کۆچبەر دەستگیركراون و رۆژی ١٦ی ئەم مانگەش لە ناوچەی داتچای سەر بە شاری موغڵا ٩٩ کۆچبەری دیكە دەستگیركراون. بەپێی ئامارەكانی بەرێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی شاری ئەدرنەی توركییه، لە ماوهی رۆژانی ١٣ تا ١٨ی مانگی سێپتامبر زیاتر لە ههزار و ٤٦٠ کۆچبەر دهستگیر كراون. شایانی باسه، ئەو کۆچبەرانەی دەستگیرکراون خەڵکی وڵاتانی “عێراق، سوورییه، ئێران، سۆمال، فەلەستین، ئەفغانستان، پاکستان” و چەند وڵاتێکی دیکە بوون.