کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بوونی زیاتر له‌ ٢٠٠ ملیۆن كۆچبه‌ر له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان

بوونی زیاتر له‌ ٢٠٠ ملیۆن كۆچبه‌ر

بوونی زیاتر له‌ ٢٠٠ ملیۆن كۆچبه‌ر

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ لە سەرانسەری جیهان ٢٧٢ ملیۆن کەس کۆچبەرن هه‌ن كه‌ ته‌نیا لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ٥١ ملیۆن کەس کۆچیان کردوە و وڵاتەکانیان بەجێهێشتوە.

راپۆرتەکە ئاشکراشی کردووە؛ نزیکەی ٣ و نیو له‌سه‌دی دانیشتوانی جیهان کۆچبەرن و لەو ژمارەیەش، ٨٢ ملیۆن کەسیان لە ئۆرووپا و ٥٩ ملیۆن کەسیان لە ئەمەریکا و ٤٩ ملیۆنیان لە باکوری ئەفەریقا و ڕۆژئاوای ئاسیان. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سێ لەسەر چواری کۆچبەران ئەو کەسانەن کە توانای کارکردنیان هەیە و تەمەنیان لەنێوان ٢٠ تا ٦٤ ساڵه‌. به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و نائه‌منی و ناله‌باری دۆخی ئابووری ناچار به‌ كۆچ بوون.